فراكسیۆنی گۆڕان: شاندەكەی ریفراندۆم نوێنەرایەتی گەلی كورد ناكات

عیراق

14/08/2017‌ 877 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سروە عەبدولواحید سەرۆكی فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، ئەو شاندەی سەردانی بەغدا دەكات، "نوێنەرایەتی گەلی كوردو پێكهاتەكانی ناكات".

سروە عەبدولواحید ئەمڕۆ دوو شەممە لەبەیاننامەیەكدا راشیگەیاند، "شاندەكە هیچ شەرعییەتییەكی هیچ دامەزراوەیەكی هەرێمی نییە، بۆیە پابەندنابین بەبڕیارەكانی".

ئەمە لەكاتێكدایە بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆمی هەرێم سەردانی بەغدا بكات‌و بۆ تاوتوێكردنی پرسی ریفراندۆمی هەرێم لەگەڵ بەپرسانی عێراق كۆببنەوە.

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان جەختیشیكردووەتەوە، كە هەر شاندێك لەهەرێمەوە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەرپبسانی عێراق سەردانی بەغدا بكات، دەبێت لەلایەن دامەزراوە شەرعییەكانەوە بنێرێن، نەك نوێنەری حیزبی بن.

سروە عەبدولواحید ئەوەشی راگەیاندووە، لەئێستادا "هەرێمی كوردستان بەدۆخێكی  خراپی سیاسی‌و ئابووری تێدەپڕێت‌و پێویستە شێوازی گونجاو بۆ گفتوگۆ لەنێوان هەولێ‌و بەغدا بۆ چارەسەری كێشەكان بدۆزرێتەوە".

هـ ـ ح