بارزانی: شەرمە بەغدا باسی جێبەجێكردنی دەستوور دەكات

عیراق

21/08/2017‌ 635 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەسعود بارزانی رایگەیاند، كە شەرمە حكومەتی عێراق لەئێستادا باسی جێبەجێكردنی دەستوور دەكات.

مەسعود بارزانی ئەمڕۆ دوو شەممە لەمیانی لێدوانێكی راشیگەیاند، دەیان مادەی دەستووری لەلایەن حكومەتی عێراقەوە پێشیڵكراوە، بۆیە شەرمە ئەو حكومەتە ئێستا باسی جێبەجێكردنی دەستوور دەكات.

بارزانی جەختیشیكردەوە، كە لەئێستادا هیچ هەلێك بۆ پێكەوە ژیان لەنێوان هەرێمی كوردستان ‌و عێراق نەماوە، بۆیە ئەوان بیریان لەئەنجامدانی ریفراندۆم لەمانگی نۆی داهاتوو كردووەتەوە.

بارزانی ئەوەشی راگەیاند، كە هیچ گفتوگۆیەك بۆ دواخستنی ریفراندۆم لەگەڵ بەغدا ناكەن‌و لەكاتی خۆی ئەنجامدەدرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە مەسعود بارزانی‌و زۆرێك لەلایەنە سیاسییەكانی هەرێم رۆژی 25/9/2017یان دیاریكردووە بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم، كە ئەمە كاردانەوەی بەغدای بەدواوە هاتووەو داوای دواخستنی دەكات.

هــ ـ ح