نەجمەدین كەریم: كەركوك بەشداری ریفراندۆمی هەرێم دەكات

کوردستان

24/08/2017‌ 455 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك رایگەیاند، ناوچەكانی كەركوك‌و دەوروبەری بەشداری ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان دەكات.

نەجمەدین كەریم رۆژی پێنج شەممە 24ی ئاب لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی راشیگەیاند، داوایەكی ئاراستەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك كردووە، بۆ ئەوەی دەنگ لەسەر پرسی بەشداری پارێزگاكە لەریفراندۆمی هەرێم بدات.

پارێزگاری كەركوك دڵنیایشدا، بەوەی مافی هەموو پێكهاتەكانی كەركوك لەپرسی ریفراندۆمی هەرێم دەپارێزرێت‌و مافی خۆشیانە چۆن دەنگ بەریفراندۆمی هەرێم دەدەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە 25/9/2017 ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان ئەنجامبدرێت، كە بەپێی بڕیارەكە كەركوك‌و ناوچەكانی تری دەرەوەی هەرێم بەشداری پرۆسەكە دەكەن.

هـ ـ ح