بارزانی: دەنگی بەڵێ‌ لەریفراندۆمی سەربەخۆیی سەردەكەوێت

کوردستان

30/08/2017‌ 693 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەسعود بارزانی رایگەیاند، لەریفراندۆمی هەرێمی كوردستان بەدڵنیایی دەنگی بەڵَێ‌ بەزۆرینە سەردەكەوێت.

مەسعود بارزانی ئەمڕۆ چوار شەممە لەمیانی وتارێك، كە بۆ مامۆستایانی زانكۆ پێشكەشیكرد، راشیگەیاند "بەهیچ شێوەكی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان دواناخرێت‌و لەو وادەی بۆی دیاریكراوە ئەنجامدەدرێت".

بارزانی لەبارەی كاردانەوەكان، ئەوەی راگەیاند، كە كورد سەركێشی ئەنجامدانی ریفراندۆم بكات، نەك لەسەركێشی چاوەڕوانی بمێنێتەوە، بۆیە كورد ریفراندۆم دەكات‌و "باجەكەشی هەرچییە بێت دەیدات".

قسەكانی بارزانی لەكاتێكدایە رۆژی 25/9/2017 دیاریكراوە بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم‌و ئەو پرسەش كاردانەوەی جۆراوجۆری بەدواوە هاتووە.

هـ ـ ح

بەپەلە