كۆمیسیۆن "جوڵانەوەی نەخێر لەئێستادا" وەك قەوارەیەك بۆ ریفراندۆم تۆماردەكات

کوردستان

05/09/2017‌ 608 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن‌و راپرسی لەهەرێم "جوڵانەوەی نەخێر لەئێستادا"ی بۆ پرۆسەی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان تۆماركرد.

كۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن‌و راپرسی، ئەمڕۆ كۆبووەوەو لەكۆبوونەوەكە بڕیاریدا "جوڵانەوەی نەخێر لەئێستادا" وەك قەوارەیەك تۆماربكات، ئەوەش بۆ بەشداری لەپرۆسەی ریفراندۆم.

"جوڵانەوەی نەخێر لەئێستادا" ماوەیەكە لەهەرێمی كوردستان راگەیەنراوەو كار بۆ كۆكردنەوەی دەنگی نەخێر بۆ ریفراندۆمی 25/9/2017 دەكات.

"جوڵانەوەی نەخێر لەئێستادا" پێشتر بەپێی ڕێكارە یاساییەكان داوای لەكۆمیسیۆن كردبوو، ناوی تۆماربكەن، بۆ ئەوەی بتوانێت چاودێری پرۆسەی ریفراندۆم بكات.

هـ ـ ح

بەپەلە