شارپرێس:
هادی عامری ئەمنیداری رێكخراوی بەدر هۆشداری هەڵگیرسانی "شەڕی تائیفی" بەهۆی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان دا.
هادی عامری ئەمڕۆ پێنج شەممە لەمیانی وتارێك رایگەیاند، بەهۆی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستانەوە "لەزۆربەی ناوچەكانی عێراق شەڕی تائیفی هەڵدەگیرسێت".
ئەمینداری رێكخراوی بەدر راشیگەیاند، بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم بڕیارێكی "ئیفتیفزازییەو پێشر هیچ دیراسەیەكی بۆ نەكراوە.
ئەم قسانە لەكاتێكدایە بڕیارە رۆژی 25/9/2017 ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان بكرێت، كە ئەمە كاردانەوەی جۆراوجۆری بەدواوە هاتووەو كاردانەكانیش بەردەوامە.
هــ ـ ح