پەرلەمانتارێك هەوڵەكانی مەكگۆڕك بەهەوڵەكانی كیسنجەر وەسفدەكات

کوردستان

15/09/2017‌ 2066 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شوان قەڵادزەیی پەرلەمانتاری كوردستان هەوڵەكانی برێت مەكگۆڕك نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەهەوڵەكانی هێنریك كیسنجەر لەدژی كورد وەسفدەكات.

شوان قەڵادزەیی لەمیانی نووسینێك بڵاویكردووەتەوە، كە "كیسنجەر گەورە سیاسەت ەداری ئەمریكا تووانی بەغداو تارا‌و قاهیرەو جەزائیر لە 1975/3/6 لەجەزائیری پایتەختدا كۆبكاتەوەو ڕێككەوتنامەی جەزائیریان پێمۆربكات‌و كۆتایی بەگەورەترین شٶڕشی كورد بەڕێبەرایەتی مەلا مستەفای بارزانی ڕەحمەتی بهێنێت‌و ئاواتەكانی كوردی باشوور، كە ئەوكاتە حوكمی زاتی بوو زێندە بەچاڵ بكات".

پەرلەمانتارەكە هەروەها دەڵێت: "لەئێستادا مەكگۆڕك نوێنەری ئەمریكا بۆ هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژی تیرۆر بەزمانی سەردەمی ئێستا هەمان ڕٶڵی كیسنجەر دەبینێت".

شوان قەڵادزەیی ئەوەشی نووسیوە، كە "ئێمە سەرنجمان لەسەرئامادەسازیەكانی ڕێفراندۆم هەیە، بەڵام هەڕەشەكردنی ئەمریكا لەكوردب ەهەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆو كۆكردنەوەی نوێنەرایەتی وڵاتانی زلهێز بۆ فشارخستنە سەر كوردو دواخستنی راپرسی‌و گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا، لەكاتێكدایە ئەوەی پەرلەمانی بەغدا لەماوەی چەند رۆژی ڕابردوودا كردی بەزمانی حاڵ ئیعلانی شەڕو دژایەتیكردنی چارەنووسی خەڵكی كوردستانی بوو".

پەرلەمانتارەكە هەروەها دەڵێت: "لەبەر ئەوە پێمان وایە ئەگەر ڕیفراندۆم دور لەهەر ئەجیندایەكی حیزبی‌و بەشێوەكی ڕاستەقینە بۆ سەربەخۆیی كوردستانیش بێت‌و دۆخەكەشی گونجاوتر بووایە ئەمریكا هەر دژایەتی دەكرد‌و ڕێگەی نەئەدا خەونەكانی كورد لەئێستاو داهاتوودا بەدی بێت، بەڵكو مەبەستییانە كورد هەمیشە پاشكۆی عێراق بێت".

قسەكانی پەرلەمانتارەكە لەكاتێكدایە، كە چەند رۆژێكە برێت مەكگۆڕك لەگەڵ نوێنەری چەند وڵاتێك لەهەرێمی كوردستانن، ئەوەش لەپێناوی دواخستنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان، كە بڕیارە 25 ئەم مانگە بەرێوەبچێت.

پەرلەمانتارەكە جەختیكردووەتەوە، كە پێویستە ئەو حیزبانەی لەئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆمن "بەوێنەی پێشەوا قازی‌و عومەر موختارو شێخ عبدالسلام بارزانی ئامادەی قوربانی دان‌و پەتی قەنارەو لەسێدارەدان بن، بەڵام تەسلیمی بەڵێنە نادیارو بریقەدارەكانی مەكگۆڕگ‌و زلهێزان نەبن".

هـ ـ ح