حاكمی سەربازی بۆ شارەكە دادەنرێت
لەبەغداوە كار بۆ ئەوە دەكرێت باری نائاسایی لەكەركوك رابگەیەنرێت

عیراق

16/09/2017‌ 4307 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە كار بۆ ئەوە دەكرێت باری نائاسایی لەكەركوك رابگەیەنرێت‌و حاكمی سەربازی بۆ شارەكە دابنرێت.

بەپێی زانیارییەكان، هەڵەكە لەلایەن كۆمەڵێك پەرلەمانتاری توركومانەوە، كە دەیەوێت پەرلەمانی عێراق باری نائاسایی لەكەركوك رابگەیەنێت‌و بڕیار بدات حاكمێكی سەربازی لەشارەكە دابنرێت.

هەر بەپێی زانیارییەكان ئەو پەرلەمانتارانە، لەئێستادا لەهەوڵی كۆكردنەوەی واژوون، بۆ ئەوەی بەفەرمی داواكەیان بخەنە بەردەم سەرۆكایەتی پەرلەمان، بۆ ئەوەی لەكۆبوونەوەیەك تاوتوێبكرێت‌و بڕیاری لێبدرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە رۆژی 25/9/2017 ریفراندۆمی هەرێم بەرێوەبچێت، كە بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك، دانیشتوانی ئەو پارێزگایەش بەشداری پرۆسەكە دەكەن.

زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، كە هەوڵی ئەو پەرلەمانتارانەش بۆ ئەوەشە، ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوكیش هەڵبوەشێننەوە، بۆ ئەوەش بەردەوامن لەواژووكۆكردنەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، رۆژی پێنج شەممەی رابردوو پەرلەمانی عێراق نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوكی لەپۆستەكە خست، بەهۆی ئەوەی پشتگیری ریفراندۆمی كردووە، كە ناوبراو لەسەر پشكی كورد ئەو پۆستەی وەرگرتووە.

هـ ـ ح