لیژنەی باڵای فەتوای هەرێم "فەتوایەكی تایبەت" بۆ ریفراندۆم دەردەكات

کوردستان

19/09/2017‌ 921 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان "فەتوایەكی تایبەت بەحوكمی ریفراندۆمی بۆ سەربەخۆیی" دەردەكات.

لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان لەراگەیەنراوێك ئەمڕۆ سێ‌ شەممە بڵاویكردووەتەوە، "دوا بەدوای ئەوەی بەرواری 25/9/2017 دیاریكرا بۆ ئەوەی، كە گەلی كوردستان پڕۆسەی ڕاپرسی ئەنجامبدا، لێرەو لەوێ چەند فەتوایەكی دژ بەدروستی‌و شەرعییەتی ئەم پڕۆسەیە كەوتە بەرگوێ".

لیژنەكە راشیگەیاندووە "پرسیاریش ئاڕاستەی لیژنەی باڵای فەتوای كورستان كرا‌ سەبارەت بەم فەتوایانەو شەرعییەتی ڕاپرسی بەمەبەستی سەربەخۆیی‌و مافی چارەی خۆنووسین؛ ئەوەبوو لە بەرواری 17/9/2017 لیژنەی باڵای فەتوا لە بارەگای خۆی لە مەكتەبی تەنفیزی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەست‌و دوای بەدواداچوون و توێژینەوەو هەڵسەنگاندنی بابەتەكە لەرووی سلبیات و ئیجابیات و بەراوردكردنی لەگەڵ بەڵگەشەرعیەكان و قیاسكردنی لەگەڵ بابەت و حوكمەشەرعییە هاوشێوەكانی".

هەروەها لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان، بە دەنگی كۆی ئەندامانی، ئەم فەتوایەی خوارەوەی دەركرد:بۆ خوێندنه‌وه‌ى ده‌قى فه‌تواكه‌؛ كليك له‌سه‌ر ئه‌م به‌سته‌ره‌ى خواره‌وه‌ بكه‌:

http://www.zanayan.org/partuk/HukmiRefrandom1892017.pdf