ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم هەڵوێستی وڵاتان‌و سەردانی بەغدا تاوتوێدەكات

کوردستان

21/09/2017‌ 413 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم كۆدەبێتەوەو هەڵوێستی وڵاتان لەبارەی راپرسی یەكێك لەتەوەرەكانی كۆبوونەوەكە دەبێت.

كەناڵی رووداو لەزاری فوئاد حوسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، كە ئەمڕۆ پێنج شەممە ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم بەسەرۆكایەتیی مەسعود بارزانی كۆدەبێتەوە.

فوئاد حوسێن تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئاشكراكردو راشیگەیاند، سەردانی شاندێك بۆ بەغدا، كە بڕیارە رۆژی شەممە 23-9-2017 بچێت‌و ئەجێندای شاندەكە، هەروەها هەڵوێستی وڵاتان لەبارەی راپرسی‌و ئامادەكارییەكانی پرۆسەكە لەتەوەرەكانی كۆبوونەوەكە دەبن.

ریفراندۆمی هەرێم لەرۆژی دووشەممە 25-9-2017 بۆ سەربەخۆیی لە باشووری كوردستان ئەنجامبدرێت‌و ئێستا چەند پێشنیازێك هەیە بۆ دواخستنی.

هـ ـ ح