١٢٨ ئەندامی خەڵاتی ئۆسكار وەڵامی بانگهێشتی بەهمەن قوبادی دەدەنەوە

هەمەڕەنگ

25/09/2017‌ 557 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
١٢٨ ئەندامی ئاكادیمیای ئۆسكار، وەڵامی بانگهێشتی سینەماكاری كورد "بەهمەن قوبادی"یان دایەوەو پشتیوانی خۆیان لەڕاپرسی خەڵكی هەرێمی كوردستان راگەیاند.

سینەماكاری ناواری كورد "بەهمەن قوبادی" بەماوەی زیاتر لە 3 مانگ لە رێگای ئیمەیلەوە بانگهێشتی لەئەندامانی ئاكادیمیای زانست و هونەرە سینەماییەكانی "ئۆسكار" كرد و 128 ئەندامی ئۆسكار، لەوانە: دەرهێنەر، ڕخنەگر، نووسەر، ئەكتەر، بەرهەمهێنەر و ... كە ئەندامانی لێژنەی ژووری ئۆسكارن كە ساڵانە فیلم بۆ ئۆسكار هەڵدەبژێرن و بە ئیمەیل وڵامی ئەم بانگهێشتەی "بەهمەن قوبادی"یان دایەوە و پشتیوانی گەرمی خۆیان لە خەڵكی هەرێمی كوردستان راگەیاند كە نەتەوەی كورد زوڵمی زۆری بینیوە و ئێستاكە كاتی ئەوەیە كە بتوانن وڵاتی خۆیان پێكبێنن و هیوادارین بە ناوی كوردستانی گەورە رۆژگارێك فیلمهایەك بێن و لە ئۆسكار بەشداریی بكەن. 

"بەهمەن قوبادی" لە نامەكەیدا بۆ ئەندامانی ئاكادیمیای ئۆسكار دوای نمایشی بەرهەمەكانی لە شاری لۆس ئانجلێسێ وڵاتی ئەمەریكا نووسیوییەتی كە منیش ئەندامێكم لە ئێوە و ئێمەی كورد تا ئێستا ئەم شانسەمان نەبووە كە وەكوو وڵاتێكی سەربەخۆ بەشداری لە ئۆسكاردا بكەین و وڵاتانی دیكە سەربەخۆییان لێوەرگرتووین و چەندین ساڵە كە هەوڵ بۆ ئەوە دەدەم كە كوردەكان بە بەرهەمەكانیان بتوانن بە نوێنەرایەتی لە نیشتمانی خۆیان بەشداریی لە ئۆسكاردا بكەن بەڵام تاكوو ئێستا ئەو دەرفەتەمان بۆ نەڕەخساوە. 

هەندێك لەو سینەماكارانەی كە پشتیوانی خۆیان لە ڕاپرسی خەڵكی هەرێمی كوردستان راگەیاندووە، بریتین لە: "ئۆلیڤێر ئستۆن" Oliver Stone دەرهێنەری ناوداری سینەما، خاتوو "ئالیسۆن پیل" Alison Pill ئەكتەری كەنەدی، "ویلیام كیلیك" William Kilik، "جاناتان هانشو" Jonathan Hanshow، "ئەلێكساندێر رۆبێنێسكی" Alexandra Robenski، "جان پۆڵاك" John Polak و ... . 

"بەهمەن قوبادی" بە هاوڕێیەتی لەگەڵ "ئۆلیڤێر ئستۆن" ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕكێی سەرەكی بیست و دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بووسان Busan لە وڵاتی كۆریای باشوورن كە لە ڕۆژانی 12 تا 22ی ئۆكتۆبەری 2017 لە شاری بەندەری بووسان لە كۆریای باشوور بەڕێوەدەچێت.

هـ ـ ح

بەپەلە