قەرەتەپە.. چەکدارانی داعش کردەوەیەکی بێزراوی دیکەی ئەنجام‌دا

عیراق

09/10/2017‌ 645 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چەکدارانی گروپی داعش دوای رفاندنی شێخێك لە قەرەتەپە سه‌ری ده‌په‌ڕێنن.

محه‌مه‌د نارێنی به‌رپرسی كۆمیته‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بە  میدیای حیزبەکەی راگەیاندوە "ڕۆژی سێ‌شەممە ٣ تشرینی یەکەمی ٢٠١٧   له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چەکداری داعشه‌وه‌ شێخێکی ناوچەی قەرەتەپە بەناوی شێخ عه‌دنان فه‌دعه‌م  رفێندرا و پاشان چەکدارانی داعش سه‌ری شێخ عه‌دنانیان پەڕاندووە".

محمەد نارینی ئاماژەی بەوەشدا "شێخ عه‌دنان پیاوماقوڵ و ریش سپی گوندی سیف سه‌عده‌و دۆستایه‌كی زۆر باشی له‌گه‌ڵ كورده‌كاندا هه‌بووه"‌.


ئەوەش دوای ئەوە دێت کە هەفتەی رابردو حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەواوی قەزای حەویجە ڕاگەیاند کە تاکە ناوچەی کۆنتڕۆڵنەکراوە بو لە پارێزگاکانی کەرکوک و هەروەها چەکدارانی داعش تەنها لە دوو قەزای پارێزگای ئەنبار و ناوچەیەکی چیای حەمرین ماون.

هـ ـ ر