داوای به‌رگری له‌هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات
كوڕێكی بارزانی ئه‌مریكا به‌ "خیانه‌تكردن" تۆمه‌تبار ده‌كات

کوردستان

03/11/2017‌ 3472 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كوڕێكی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌مریكا تۆمه‌تبار ده‌كات‌و داوای به‌رگریش له‌پێشمه‌رگه‌ ده‌كات.

مه‌نسور بارزانی فه‌رمانده‌ی له‌شكری گوڵان‌و كوڕی مه‌سعود بارزانی له‌میانی قسه‌كردن بۆ كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه‌، ئه‌مریكای به‌ "خیانه‌تكردن" تۆمه‌تباركرد‌و ڕایگه‌یاند، "عێراق‌و ئێران به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریكا خیانه‌تیان كرد، له‌كاتێكدا پێشمه‌رگه‌ له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوودا شوێن په‌نجه‌ی له‌شه‌ڕی داعشدا دیاره‌" هاوكات جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئامانج له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕویانداوه‌ نه‌ كورده‌ نه‌ كوردستان، به‌ڵكو به‌شه‌خسی كردنه‌ ئامانجی مه‌سعود بارزانییه‌.

مه‌نسور بارزانی هه‌ر له‌وته‌كانیدا ڕایگه‌یاند، "خۆتان له‌هاوه‌ن‌و بۆردوومانه‌كان بپارێزن‌و له‌كاتێكی هێرشه‌كاندا به‌رگری بكه‌ن".

هه‌رله‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌دا مه‌نسور بارزانی هێزه‌كانی عێراق به‌ "دوژمن" ناوده‌بات‌و داوای تێكشكاندنیان ده‌كات.

ر . ج

بەپەلە