شەشەم کۆبوونەوەی کۆمسیۆنی ئاشتی بەڕێوەچوو

کوردستان

22 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 307 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

شەشەم کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی ئاشتی لە پەرلەمانی تورکیا بە بەشداری نوێنەرانی سەندیکاکانی تورکیا  بەڕێوەچوو.

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا نوعمان کورتولموش وتی: "کاتی ئەوەیە چوارچێوەیەکی یاسایی بۆ پرۆسەکە دابڕێژرێتەوە. بۆ ئەم چوارچێوەیەش پشتیوانی سەندیکا یاساییەکان زۆر گرنگە. ئەمڕۆ سەرۆکی سەندیکاکانی تورکیا و نوێنەری سەندیکاکان قسەدەکەن. بیرۆکەکان بۆ داڕشتنەوەی زەمینەیەکی یاسایی بۆ پرۆسەکە بە گرنگ دەبینم."

ڕاشیگەیاند"بەرپرسیارێتییەکی مەزن دەکەوێتە سەر شانی پارتە سیاسییەکانمان کە لە کۆمیسیۆنەکەدا جێدەگرن، بە تایبەتی ئەندامانی کۆمیسیۆنەکەمان. بۆ ئەم پرۆسەیە کە تورکیا بە مۆدێلی خۆی بەڕێوەی دەبات بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بێت، بێگومان دەبێت پشتیوانی کۆمەڵگە زیاتر بێت."

هەروەها سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا رونیکردەوە: "لە ماوەی کەمتر لە ٩ مانگدا پێشکەوتنێکی زۆر لە پرۆسەکەدا درووستبووە. کاتێک بەراوردی دەکەین بە پرۆسەکانی وڵاتانی دیکە، ئاستێک کە بە ٤-٥ ساڵ پێیگەشتوون ئێمە لە ماوەی نۆ مانگدا پێی گەشتووین. چاوەڕوانی میللەتەکەمان ئەمەیە."
ئ.ه

 

بەپەلە