شارپرێس:
هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل، ڕەمزی کارتاڵ ڕایگەیاند، پێویستە دەوڵەت کۆتایی بە سیاسەتی نکۆڵیکردن و لەناوبردن بهێنێت.
هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل بۆ ئاژانسی فوڕات وتی: "ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ هێڵی سوورە. ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ قبووڵکردنی پرسی گەلی کورد و دامەزراندنی کۆمەڵگەی سیاسی و دیموکراسییە."
لەبارەی ڕەوشی سوریا کارتاڵ دەڵێت، لە ئێستادا لە سوریا دەوڵەت بوونی نییە، سیاسەت بوونی نییە، یاسا بوونی نییە. دۆخی دیمەشق ئاشکرایە. ئەوەی بەسەر عەلەوییەکاندا هات ئاشکرایە، ئەوەی بەسەر دروزییەکاندا هاتووە ئاشکرایە. هۆکارەکەشی دەسەڵاتی دیمەشقە. لەبەرئەوەی نە یاسا هەیە، نە شتێک هەیە، پێکهاتەکانی سووریا بوونیان نییە.
دەشڵێت، ئاخۆ هاکان فیدان لەسەر چ بنەمایەک دەڵێت با هەسەدە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، یەپەگە، یەپەژە خۆیان هەڵبوەشێننەوە و خۆیان ڕادەستی هەتەشە بکەن؟ ئەمە دژایەتیکردنی گەلی کوردە. لەبەرئەوە ئەم سیاسەتەی هاکان فیدان مەترسیدارە. ئەمە داخوازیی لەناوبردنی دەستکەوتەکانی کوردە. لەبەرئەوە ئەم سیاسەتەی هاکان فیدان مەترسیدارە. بەم سیاسەتە نە لە تورکیا ئاشتی دێتە دی، نە پرسەکانی ناوخۆی سوریا چارەسەر دەبن.
ئ.ه