پارتی‌و یەكێتی سازش لەسەر پۆستێكی وەزاری لەحكومەتی عێراق ناكەن

عیراق

01/01/2019‌ 3257 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پارتی دیموكرات‌و یەكێتی نیشتمانی هیچ كامێكیان ئامادەنین، سازش لەسەر پۆستی وەزارەتی داد بكەن، كە پشكی كوردە لەحكومەتی عێراق.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار بۆ شارپرێس، بەهۆی سازشنەكردنی پارتی‌و یەكێتی لەپۆستی وەزارەتی دادی حكومەتی عێراقی، تائێستا كاندیدی ئەو پۆستە وەزارییە یەكلانەبووەتەوە، بۆ ئەوەی پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر بدات.

هەر بەپێی زانیارییەكان لەپێناوی گەیشتنە رێككەوتنی پارتی‌و یەكێتی بۆ دیاریكردنی كاندیدێك بۆ ئەو پۆستە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران داوای لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كردووە، كە دەنگدان بۆ ئەو پۆستە دوابخات.

پارتی‌و یەكێتی ماوەیەكە ململانێی بەدەستهێنانی پۆستی وەزارەتی داد لەعێراق دەكەن، كە هەر لایەكیان سوورن لەسەر وەرگرتنی پۆستەكەو بەمافی بەركەوتەی هەڵبژاردنی خۆیانی دەزانن.

هــ ـ ح