شارپرێس:
سه‌رۆک کۆماری پێشووی فه‌ڕه‌نسا هۆشدارییدا له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری هێرشی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر کورده‌کانی سوریا و رایگه‌یاند، ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی تیرۆر له‌و وڵاته‌دا.
فرانسوا ئۆلاند، سه‌رۆک کۆماری پێشووی فه‌ڕه‌نسا به رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌تی راگه‌یاندووه، کوردانی سوریا به پشتیوانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش رۆژڵی گه‌وره‌یان هه‌بووه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه‌دا و قوربانی زۆریان له‌و پێناوه‌دا دا.
ئۆلاند هه‌روه‌ها له‌باره‌ی بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سوریا و رۆژهه‌ڵاتی فورات هۆشداریدا و وتی، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ی نه‌رێنی له‌سه‌ر دۆخی ئه‌منی سوریا ده‌بێت.
راشیگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر توركیا هێرشبكاته‌سه‌ر هێزه كوردییه‌كانی سوریا دۆخی ئه‌منی سوریا تێكده‌چێت و كاریكه‌ری له‌سه‌ر به‌هێزبوونی تیرۆر ده‌بێت له‌و وڵاته‌دا".
ه.م