ڤیدیۆو وێنە.. ئاسمان لەماڵتا ماسی دەبارێنێت

جیهان

28/02/2019‌ 2214 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چەند وێنەو ڤیدیۆیەكیان بڵاوكردووەتەوە، كە تایبەتە بەشەپۆلێكی باران بارین لەناوچە كەناراوییەكانی ماڵتا.

لەوێنەو ڤیدیۆكاندا دەبینرێت، لەشەقامێكی كەناراوی ماڵتا بەهۆی بەهێزی شەپۆلە بارانبارینەكەوە، ماسی بەسەر خەڵك دەبارێت.

هۆكاری بارینی ماسییەكە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوەكانی ماڵتا بووە، كە چەند رۆژێكە شەپۆلێكی بەفرو باران‌و رەشەبا رووی لەو ناوچانە كردووە.

بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوەكە بەرێژەی پێنج مەتر بووە، ئەوەش بووەتە هۆی بارینی ماسییەكی زۆر لەناوچەكە وەك لەو ڤیدیۆو وێنانە دەبینرێت.

هـ ـ ح