عێراق داخستنی ١٧٢ پاڵێوگەی نایاسایی لەهەرێم رادەگەیەنێت

عیراق

14/03/2019‌ 1924 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عودەی عەوواد ئەندامی لیژنەی نەوت‌و وزە لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ، باسی لەوە كردووە ١٧٢ پالاوگەی نایاسایی لەباكووری عێراق (هەرێمی كوردستان) داخراون، جەختیشی لەوە كردەوە هەوڵەكان بەردەوامن بۆ ئاشكراكردنی گەندەڵكاران .
 
عەوواد لە بەیاننامەیەكدا راشیگەیاندووە، داخستنی  ١٧٢ پاڵێوگەی نایاسایی لە باكووری عێراق، "هەنگاوی یەكەمی سەركەوتنمانە بەسەر گەندەڵ و گەندەڵكاران ئەوەش دوای ئەوەی دۆسیەی دزینی نەوتی باكوورمان لەهەرادا و هەڵماندایەوە".

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران باس لەوەش دەكات، كە ئەو پاڵێوگانەی داخراون ئەو بەرهەمە نەوتییانەیان بەرهەمدەهێنا، كە هاوتا نەبوون لەگەڵ پێوەرە عێراقییەكان.

عەوواد هەروەها رایگەیاندووە، كە ئەو پاڵێوگانەی داخراون لەچوارچێوەی سات‌و سەودای گەندەڵی دوو كۆمپانیا بوون، كە توانیمان دۆسییەكانی گەندەڵییان ئاشكرا بكەین .

جەختیش دەكاتەوە لەسەر ئەوەی هەڵمەتەكانیان بۆسەر گەندەڵ‌و گەندەڵكاران بەردەوام دەبێت ، ئەوەشی راگەیاند "ئێمە هێشتا لەسەرەتاداین".

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی