وێنە.. بارینی بەفرێكی زۆر لەچەند ناوچەیەكی سعودییە

جیهان

02/04/2019‌ 2279 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شەپۆلێكی بەفرو باران رووی لەچەند ناوچەیەكی سعودییە كردووەو بەو هۆیەشەوە لەچەند ناوچەیەكی ئەو وڵاتە بەفر باریوە.

شەپۆلنەكە لەهەینی رابردووەوە رووی لەناوچەكانی سعودییە كردووە، كە بارانێكی زۆر لەزۆربەی ناوچەكان بایوە، لەوانە لەریازی پایتەختیش، هەروەها بەفریش لەچەند ناوچەیەك باریوە.

بەپێی دەستەی كەشناسی سعودییە زیاتر لە 10 ناوچەی وڵاتەكەی بەفری لێباریوەو رێژەكەشی زۆر بووە، كە ئەو حاڵەتە دەگمەن بووە.

بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانەوە، لەچەند ناوچەیەكیش لافاو روویداوەو زیانێكی زۆریش بەر خەڵكی ئەو ناوچانە كەوتووە.

هـ ـ ح