چەند زانیارییەك لەبارەی دووەم گەورە كەشتیگەلی سەربازی لەجیهاندا

جیهان

23/04/2019‌ 1493 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەهێزترین سوپاكانی جیهان پشت بە ئامادەكاری هێزە دەریاییەكانی دەبەستێت بە نوێترین تەكنیكی سەربازی، كە بەئاسانی دەتوانێ بە زوویی سێرە لە كەشتیەكانی دوژمن بگرێت، پاشان بە وردی ئاگرەكانی ئاراستەی بەرانبەر بكات.

وڵاتی چین بە یەكێك لە گەورەترین كەشتیگەلەكانی جیهان ئەژمار دەكرێت، بەوەی قەبارەكەی بە خێرایی گەشەی كردوە، لە رووی قەبارەو جۆرێتی كەل و پەلی سەربازی، لێرەدا حەوت زانیاری دەربارەی كەشتیگەلی چین دەخەینە روو: 

چین خاوەنی گەورەترین كەشتیگەلی دەریاییە لە جیهاندا، پاش كۆریای باكور.

پارچە دەریایەكانی كەشتیگەلی چین دەگەنە 714 پارچەی دەریایی، لە نێویاندا فرۆكە هەڵگری تێدایە، بە گوێرەی –گلۆباڵ فیر بور- ی ئەمەریكی.

سەرەرای فرۆكە هەڵگری یەكەم، فرۆكە هەڵگری دووەم تاقیكردنەوەكانی لە كۆتاییدایە، بۆ ئەوەی بە فەرمی بچێتە خزمەتی سەربازیەوە.

لە كەشتیگەلی چینیدا 52 كەشتی بچووكی جەنگی و 33 وێرانكەرو 42 كەشتی خێرای تێدایە.

كەشتیگەلی چینی خاوەنی 76 ژێر ئاویی جۆراوجۆرە، هەندێكیان كلاسیكین و هەندێكی تریان ئەتۆمین.

كەشتیگەلیەكە پشت بە پاسەوانی كەنارەكان دەبەستێت بە بەكارهێنانی كەشتی ئێشكگر، كە ژمارەیان دەگاتە 193 دانە، سەرەرای 33 مین پاككرەوەی دەریایی.

كەشتیگەلی چینی پلان دادەرێژێت بۆ بەدەستهێنانی فرۆكە هەڵگری سێیەم لە ماوەی چەند ساڵێكدا، ئەمەش بە گوێرەی رۆژنامەی – ساوز چینا مورینگ.

سەرچاوە: Sputnik news
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا