شارپرێس:
بەپێی راسپاردەی دەستەی سوێندخۆرانی ویلایەتی كالیفۆڕنیا ، كچە فەرمانبەرێك ١١ ملیۆن دۆلاری وەك قەرەبوو لەملیاردێریك وەرگرت ، ئەوەش بەهۆی ئەوەی گێچەڵی سێكسی پێكردووە.
واپێدەچێت ئەو كچە فەرمانبەرە بەختێكی باشی هەبووبێت بەوەی ئەو كەسەی گێچەڵی سێكسی پێكردووە خاوەن كار ملیاردێر ئەلكی دیڤید ، كە هاوبەشی پشكدارە لە كۆمپانیای كۆكاكۆلای یۆنانی.
دوای ئەوەی دادگا ملیاردێر دیڤیدی تۆمەتبار كرد بەوەی گێچەڵی سێكسی بەو كچە فەرمانبەرە كردووە كە لای ئەو كاری كردووە ، ناچاری كردووە كە ١١ ملیۆن دۆلار وەك قەرەبوو بەو كچە بدات ، كە دەڵێت لەچەندین كۆمپانیای خۆی دەریكردووە لەبەر ئەوەی ئامادە نەبووە بەدەم داخوازییە سێكسییەكانی ئەو ملیاردێرەوە بچێت .
دەستەی سوێندخۆرانی كالیفۆڕنیا بڕیاریدا بە بەخشینی ٣،١ ملیۆن دۆلار بەو كچە فەرمانبەرە وەك قەرەبوو ، وە ٨ ملیۆن دۆلاری تر وەك قەرەبووی سزایی گێچەڵەكە.
لای خۆیەوە ملیاردێر دیڤید باسی لەوە كردووە كە برە قەرەبووە جێگای پێكەنینە و سووریشە لەسەر ئەوەی كە ئەو پارەیە نادات ، كە بەگەورەترین برە پارە دادەنرێت كە تائێستا بۆ قەرەبووكردنەوەی گێچەڵی سێكسی دانرابێت .
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی