شارپرێس:
ژنە نوسەرێکى کورد لە دانیمارک خەڵاتى ساڵى پێبەخشرا لەسەر نوسینى رۆمانێک کە ساڵى ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە.
سارا عومه‌ر نوسه‌ری رۆمانی "مردووشۆر"، له دانیمارك خه‌ڵاتی ژنی ساڵی پێ به‌خشرا، كه یه‌كه‌م ژنی كورده، لەسەر ئاستی جیهان خه‌ڵاتێكی له‌و جۆره به‌ده‌ستبهێنێت.
سارا، پێشتریش خه‌ڵاتی لەسەر "ژنی بوێر"ی پێ به‌خشراوه، نووسه‌ری رۆمانی مردووشۆره، كه به زمانه‌كانی "دانیماركی، نه‌رویجی و سویدی" بڵاوكراوه‌ته‌وه و تا ئیستاش زیاتر له 350 هه‌زار دانه‌ی لێ فرۆشراوه.
خه‌ڵاته‌كه، له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی "ئێل ستایل ئه‌واردز ELLE Style Awards 2019" رێكخراوه كه خاوه‌نی چه‌ندین لقی به‌ناوبانگه له‌سه‌ر ئاستی دانیمارك و نێوده‌وڵه‌تی.
بڕیارە لەداهاتوودا ئەو رۆمانە بەزمانى کوردیش بڵاوبکرێتەوەو هاوکات بۆ چەند زمانێکى تریش وەربگێڕدرێت.
رۆمانی مردووشۆر ساڵى 2017 بڵاوبووه‌ته‌وه و تا ئێستاش به سێ زمانی جیاوازی سکەندەناڤی چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه و لە ماوەیەکی کەمدا زیاتر لە 350 هه‌زار دانه‌ی لێفرۆشراوه.
س.هـ