شارپرێس:
ناوكی كولەكە بەهایەكی بەرزی خۆراكی هەیەو چەندین سودی تەندروستی هەیە، ماڵپەڕی كەلیمەتی ئاماژەی بەچەند سودێكی گرنگی ناوكە كولەكە داوە لەوانە:
1. تەندروستی دڵ: نیو كوپ لەتۆوی كولەكە، نیوەی ئەو بڕە مەگنیسیۆمەی تێدایە كە رۆژانە پێویستە مرۆڤ بیخواتو دەبێتەهۆی بەهێزكردنی دڵو كۆنتڕۆڵكردنی پەستانی خوێنو رێگریكردن لەوەستانی كتوپڕو جەڵتەی دڵو مێشك.
2. بەهێزكردنی كۆئەندامی بەرگری: ناوكی كولەكە سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بەزینك و یارمەتی رێكخستنی كۆئەندامی بەرگری دەداتو مەترسی هەوكردنەكان كەمدەكاتەوەو لەنەخۆشیەكانی سەرماو ئەنفلۆنزاو خەمۆكی دەیپارێزێت.
3. تەندروستی پرۆستات: تۆوی كولەكە خۆراكێكی گرنگە بۆ پیاوان، چونكە زنكی تێدایەو پارێزگاری لەتەندروستی پرۆستات دەكاتو لەهەڵاوسان دەیپارێزێت.
4. نەخۆشی شەكرە: تۆوی كولەكە یارمەتی رێكخستنی ئەنسۆلین دەداتو رێگری لەكاردانەوەكانی شەكرە دەگرێت.
5. رێكخستنی خەوتن: خواردنی ناوكە كولەكە بەر لەچەند كاتژمێرێك لەوادەی خەوتن لەگەڵ چەند پارچە میوەیەكدا زۆر بەسودە بۆ جەستەو یارمەتی بەرهەمهێنانی میلاتۆنینو سیرۆتۆنین دەدات كە یارمەتی خەوتن دەدەن.
س.هـ