عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك: یه‌كێتی‌و گۆڕان پلانیان هه‌یه‌ دوای پێكهێنانی حكومه‌ت پشتبكه‌نه‌ پارتی

sharpress.net

2396 جار خوێندراوه‌ته‌وه

21/05/2019‌

شارپرێس:
هه‌ڵسوڕاوێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێ:" یه‌كێتی و گۆڕان ژێر به‌ژێر گفتوگۆ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ ڕێككه‌وتن، گفتوگۆ و ڕێككه‌وتنه‌كه‌ش ڕاسته‌وخۆ ماڵی تاڵه‌بانی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن به‌و جۆره‌یه‌ یه‌كێتی به‌ته‌واوی داوا ده‌كات گۆڕان له‌ پارتی دور بكه‌وێته‌وه‌".

عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك، هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایگه‌یاند، "له‌ ئێستادا ده‌نگۆ و زانیارییه‌ك هه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ به‌دواداچونی بۆ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه‌ ڕاست و دروستی، ده‌نگۆكه‌ش ئه‌وه‌یه‌ به‌نێوانگیری و ئاگاداری "به‌رهه‌م ساڵح" یه‌كێتی و گۆڕان ژێر به‌ژێر گفتوگۆ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ ڕێككه‌وتن، گفتوگۆ و ڕێككه‌وتنه‌كه‌ش ڕاسته‌وخۆ ماڵی تاڵه‌بانی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن به‌و جۆره‌یه‌ یه‌كێتی به‌ته‌واوی داوا ده‌كات گۆڕان له‌ پارتی دور بكه‌وێته‌وه‌ و پشتی لێبكات بچێته‌ پاڵ یه‌كێتی". ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی چاوپێكه‌وتنێكی ناوبراو له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا.

كوێخا موباره‌ك ده‌شڵێ:"یه‌كێتی ده‌یه‌وێت هاوسه‌نگی هێز به‌رامبه‌ر پارتی ڕاست بكاته‌وه‌ هه‌روه‌ك چۆن له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆ هه‌بوو، له‌به‌رامبه‌ردا بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕێگای کوڕەکانی کاک نەوشیروان و ماڵی تاڵەبانیەوە لە "حەقی" تەقەکردن لە وێنەکەی نەوشیروان مستەفا و گردەکە ملیۆنێک دۆلاریان پێشەکی پێبدرێت وە مانگانەش (25) دەفتەر دۆلارەکەی خۆیان وەربگرنەوە لە یەکێتی".

ئه‌و هه‌ڵوسڕاوه‌ی گۆڕان باس له‌وه‌شده‌كات، "له‌ڕاستیدا داواکاری سەرکردایەتی ئێستای گۆڕانیش ئەوەیە "کە لە هەردوو بەرەکە بخوات وە مامەڵەکە زیاتر ئێستا لەسەر پارەیە."، جگه‌ له‌وه‌ی باس له‌وه‌شكراوه‌ كه‌ یه‌كێتی مافی گۆڕانی له‌ حكومه‌ته‌ خۆجێییه‌كان خواردووه‌، ده‌شڵێت" به‌گشتی سه‌ركردایه‌تی گۆڕان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ شاراوه‌یی بمێنێته‌وه‌ تا كابینه‌ی حكومه‌ت پێكدێت گۆڕان پله‌ و پۆسته‌كانی خۆی به‌ته‌واوی وه‌ربگرێت چونكه‌ له‌كاردانه‌وه‌ی "خراپی" پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ترسن له‌ ئه‌گه‌ری ئاشكرابونی ئه‌م گفتوگۆ و ڕێككه‌وتنه‌ نهێنیه‌ چونكه‌ ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه‌ دوای پێكهێنانی حكومه‌ت گۆڕان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ڕێكبكه‌وێت و پشت له‌ پارتی بكات دوای ئه‌وه‌ی ئیشی به‌پارتی نه‌ما (به‌ناوی ڕێككه‌وتنی ده‌باشانه‌وه‌)".

عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت" ئەمە ئەگەر ڕاست دەرچێت زۆر لە یاسای سەرۆکایەتی هەرێم کارەساتبارترە کە بەدڵی" ماڵی بارزانی" بوو ، وه‌ لە 95% ی خەڵکی گۆڕان قبوڵی ناکەن مامەڵەی "ژێر بەژێر و پارە وەرگرتن" یەک چارەسەریش بۆ ئەمە ئەوەیە لە ئێستاوە سەرکردە ناڕازییەکانی گۆڕان ڕەوتێک دروست بکەن تا ئەگەر ئەوە ڕاست بوو گۆڕانخوازان پەرتەوازە نەبن و هەریەکەیان بچنە ناو حیزبێک".

ڕ. ج




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved