شارپرێس: ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی
بەپێی ئامارهكانی سەرچاوەکانی کەرتی نەوت، لەم مانگەدا هەناردەی نەوتی ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوەی تۆمار کردووە، ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە بۆسەر کەرتی نەوتی ئیران هەناردەی نەوتی ئەو وڵاتە بەڕێژەیەکی بەرجاو دابەزیبوو، کە بەسەرچاوەی سەرەکی داهاتی ئێران دادەنرێت.
دوای ئەوەی لەمانگی تشرینی دووەم ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە رێکەوتننامەی ئهتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێز کە لەساڵی 2015 واژۆ کرابوو کشایەوە، دووبارە واشنتۆن دەستی کردەوە بە سەپاندنی گەمارۆکانی بۆسەر کەرتی نەوتی ئێران.
سزاكانی ئهمریكا بۆ سهر ئێران بەجۆرێک لەسەرەتای ئەم مانگەوە کۆتایی بەو مۆڵەتە شەش مانگییە هێنا کە بەو وڵاتانەی بەخشیبوو کە نەوتیان لە ئێران دەکڕی، بەوەی دەبێت دەستبەرداری نەوتی ئێران بن و سەرچاوەی دیکە بۆ دابینکردنی نەوت بدۆزنەوە.
یەکێک لەو سەرچاوانە وتوویەتی، "لە دوو هەفتەی یەکەمی ئەم مانگە ، رۆژانە بەرێژەی 250 هەزار بەرمیل نەوت زیاتر هەناردە کراوە، هەروەک بەقسەی سەرچاوەیەکی تر هەناردەی مانگی ئایار دەگاتە 500 هەزار بەرمیل رۆژانە".
کەمبوونەوەی هەناردەی نەوت بۆتە هۆی کەمبوونەوەی خستنەرووی نەوت و بەرزبوونەوەی نرخەکەی، ئەوە سەرباری ئەوەی بەشێوەیەکی بەرچاو داهاتەکانی ئێرانی کەمکردۆتەوە.