وەزارەتى نەوتى ێراق بڕی هەناردەکردن و داهاتى نەوتى مانگى رابردوو ئاشکرا دەکات

عیراق

01/06/2019‌ 566 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرای کرد، لە مانگی ئایاری ڕابردوودا بڕی ١١٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی دەرەوە کردووە و بڕی زیاتر لە ٧ ملیار دۆلاری داهات دەستکەوتووە.


عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، مانگی رابردوودا وەزارەتەکەى بڕی ١١٠ ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە کردوە.

 

جیهاد رونیشیکردەو، لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشورەوە توانراوە بڕی ١٠٦ ملیۆن و ٦٧٥ هەزار و ٨٨١ بەرمیل هەناردەى دەرەوە کردوە، بەڵام  لە کێڵگەکانی کەرکوک بڕی ٣ ملیۆن و ١٦٦ هەزار و ٢٦١ بەرمیل بۆ تورکیا هەناردە کراوە.

 

وتەبێژى وەزارەتى نەوتى عێراق رونیکردەوە، لە مانگی رابردوودا ڕۆژانە بڕی سێ ملیۆن و ٤٤ هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە کراوە.

 

هاوکات ئەوەشى خستەڕوو، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتیان ٦٦ دۆلار و ٦٨ سەنت فرۆشتووەو داهاتەکەى زیاتر لە ٧ ملیار دۆلار بووە.

س.هـ

بەپەلە