شارپرێس:
كۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمەریكی چوار لەو خووانەیان دیاری كردووە، كە هۆكارن بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە وەكو خواردنی هەندێك ژەمە خواردن و هەندێ لە خواردنەوەكان و ژەمی بەیانی.
ئەو خووانەش بەم شێوەیە دیاریكردووە:
خواردن و خواردنەوە زۆر گەرمەكان ، ئەو كەسانەی خوویان بە خواردن و خواردنەوەی زۆر گەرم گرتووە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی سورێنچكیان هەیە ، بۆیە پزیشكان دەڵێن نابێت چای زۆر گەرم و خواردنێك لە سەرووی ٦٠ پلەی سەدییەوە بێت بخورێت .
قاوەی بەیانیان : لەكاتی پرۆسەی برژاندنی دەنكە قاوەكان ماددەی شێرپەنجەیی درووست دەبێت و لە جەستەدا كەڵەكە دەبێت ، لەبەر ئەوە رۆژانە خواردنەوەی دوو كوپ قاوە یان زیاتر ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەكان بەڕیژەی ٤١% زیاد دەكات .
رۆژانە خواردنی گۆشتی سوور ، خواردنی گۆشتی سوور بەشێوەیەكی بەردەوام بەتایبەت گۆشتی دەستكاریكراو ، بەڕێژەی ٤٣% مەترسی مردنی پێشوەختە زیاد دەكات لەوانەش مردن بەهۆی شێرپەنجە.
چالاكی شەوانە ، كەمخەوی بەتایبەتی شەونخوونی و مانەوە تا درەنگانێكی شەو دەبێتە هۆی كەمدەردانی هۆڕمۆنی میلاتۆنین ، كە بەرپرسە لە ڕێكوپێكی سرووشتی جەستەی مرۆڤ ، لەبەر ئەوە كەمی ئاستی ئەو هۆڕمۆنە دەبێتە هۆی زیادبوونی مەترسی دەركەوتنی لووی مەترسیدار لە جەستەدا ، هەروەك كەمی ئەو هۆڕمۆنە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك زیاد دەكات .
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی