ئەگەر هەیە بەرشەلۆنە بەهۆی نیمارەوە سزا بدرێت

وەرزش

27/06/2019‌ 432 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئەگەری سزادانی لەسەرە، ئەوەش بەهۆی گرێبەستی نیمار داسیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان، ئەگەر ئەنجامی بدات.

بەپێی رۆژنامەی مۆندۆ، بەرشەلۆنە راستەوخۆ چووەتە گفتوگۆ لەگەڵ نیمار، بەبێ‌ ئەوەی بۆ یانەكەی بگەڕێتەوە، ئەوەش ئەگەری سزادانی لێدەكرێت.

هەر بەپێی رۆژنامەكە بەپێی ماددەی 18ی یاسای فیفا، یانەكان نابێت راستەوخۆ لەگەڵ یاریزانە پشەگەرەكان بچنە گفتوگۆ بۆ گواستنەوە، بەڵكو دەبێت بگەڕێنەوە بۆ یانەكەی.

ماوەیەكە یانەی بەرشەلۆنە هەوڵی كڕینی نیمار دەدات، كە ئەو یاریزانە لەساڵی 2017 بەشكاندنی گرێبەستەكەی ریزی یانە كەتەلۆنییەكەی بەرەو یانەی پاریس سان جێرمان جێهێشت.

هـ ـ ح