شارپرێس:
فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌په‌رله‌مانی عێراق ناوی خۆی بۆ فراكسیۆنی ئاینده گۆڕی و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه پچڕاند.
دوای ئەوەی بژاردەی وازهێنان لە سەرۆکایەتی نەوەی نوێ خرایه بەردەم شاسوار عەبدولواحید بەڵام وەڵامی شاسوار نەرێنی بوو بۆیە بە فەرمی ناوی فراکسیۆنی نەوەی نوێ گۆڕا بۆ فراکسیۆنی ئایندە، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی نوسراوی فه‌رمی فراكسیۆنه‌كه له‌په‌رله‌مانی عێراق.
رابون مەعروف، سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت بەشارپرێسى وت، "فراکسێونى نەوەى نوێ لەبەغدا دابرانى خۆى لەنەوەى نوێ راگەیاند، هەروەها وتیشى ئێمە لەهەوڵى ئەوەداین کە بەشێکى کاراى بەرەى ئۆپۆسیۆن بین.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی شارپرێس، به‌شێكی زۆر له‌ئه‌ندامانی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ لهپهرهمانی كوردستان له‌گه‌ڵ بۆچوونی فراكسیۆنه‌كه‌ی نه‌وه‌ی نوێن له‌په‌رله‌مانی عێراق.
ڕ . ج