كەركوك ناونیشانی جەنگێكی نوێی بنەماڵەی بارزانییە لەجیاتی سەربەخۆیی كوردستان

عیراق

04/07/2019‌ 4321 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەو رووداوانەی‌ دوای راپرسییەكەی كوردستانی عێراق‌ لە دوای 2017 بۆ سەربەخۆیی هاتنەكایەوە، ناواقیعی ئەو ئامانجەی سەلماند/ كە مەسعود بارزانی دەیویست بە هێز بیسەپێنێ، ئەم بابەتە وای لەگەنجەكەی خێزانی بارزانی كردووە لە سەردەمی نوێی خۆیدا جەنگێكی واقیعی تر بكات، كە خۆی لەگەڕانەوەی قەڵەمرەویاندا دەبینێتەوە بەسەر پارێزگای كەركوك، كە بەشە بەنرخەكەی كۆسیستەمی ناوچە كێشە لەسەرەكانە.

سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی دەیەوێت لەو ماوە دەستوریەی پێیی دراوە كابینەكەی تەواو بكات. 

ناوبراو دەیەوێت سوود لەدەسەڵاتی فراوانی خێزانەكەی هەژموونی حیزبەكەی بەسەر پەرلەماندا ببینێ، بۆ ئەوەی بە سانایی لەرێگەی ئەو پۆستە جێبەجێكاریەوە هەڵكشێ، بەڵام پێكهاتنی حكومەت بەردەوام لە ژێر بنەمای بەشبەشێنەی كارپێكراوە لە ژیانی سیاسی سەرجەم عێراقدا، بەمانای ئەوەی پێویستە پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرۆكایەتی ماڵباتی بارزانی لەگەڵ لایەنەكانی ترو لەسەروی هەمووشیانەوە دووەم گەورەترین حیزب لە هەرێم، كە یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەسەرۆكایەتی كوڕەكانی سەرۆكی پێشووتری عێراق جەلال تاڵەبانی رێكبكەون لەسەر پۆستەكان و چۆنییەتی دابەش كردنیان لە پێش پێكهێنانی حكومەت.

هەردوو حیزبەكەی هەرێمی كوردستان توانیویانە زۆربەی بەربەستەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت لابەرن، لەهەموویان قورس تر بریتییە لە پۆستی پارێزگای كەركوك، یەكێك لە دەولەمەندترین پارێزگاكانی عێراق و جێگای ململانێی بەردەوامی لایەنەكان، جا ململانێی نێوان هەرێم و ناوەند بێت یاخود ململانێی كوردو عەرەبو توركمان بۆ ئەوەی رۆڵیان لە بەڕێوەبەردنیدا هەبێت.

مەسرور بارزانی دەیەویست پێش كۆتایی هاتنی خولی یاسادانانی ئێستا پێكهاتنی حكومەتەكەی تەواو بكات، بەڵام ئەمەی پێنەكراو پەنای بۆ درێژكردنەوەی پەرلەمان برد بۆ ماوەی دوو هەفتە؛ ئەو پێشنیارەی بە 84 دەنگ لە كۆی 111 ئەندام پەرلەمان پەسەند كرا.

سەركردەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان مكوڕن لەسەر وەرگرتنی پۆستی پارێزگای كەركوك و وای دادەنێن ئەمە خەڵات و مافی خۆیانە و ناكرێ دەسبەرداری ببن، دوای ئەوەی رێگەیان بە پارتی دیموكراتی كوردستاندا سێ پۆستە گرنگەكەی هەرێم وەربگرن، پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی)، سەرۆكی حكومەت (مەسرور بارزانی)، سەرۆكی پەرلەمان (ڤالا فەرید).

سەرچاوە سیاسییە كوردییەكان باس لەوە دەكەن لەم دوایەدا دیدگاكانی نێوانیان لێكتر نزیكبووەتەوە دەربارەی دیاریكردنی پارێزگایەكی نوێ بۆ كەركوك و كردنەوەی رێگا لەبەردەم پێكهێنانی حكومەتی هەرێمدا، بەڵام تاكو ئێستا نەبۆتە كردار.

دلشاد شەهاب لە پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لە سلێمانی وتی : دەربارەی دیاریكردنی پارێزگار و ئاسایی كردنەوەی كەركوك قسەمان كردوە، بۆچونەكان لە یەكتری نزیك بوون سەبارەت بە پارێزگار، جگە لەوەی لێكتێگەیشتنێكی روون دەربارەی ئاسایی كردنەوەی دۆخی شارەكە هەبوو، لە هەمان كاتدا پێویستە پارێزگار كاندیدی هاوبەشی یەكێتی و پارتی و سەرجەم پێكهاتەكانی ئەو شارە بێت.

ئێستا كوردەكانی عێراق دەیانەوێ دۆخی كەركوك بگەڕێننەوە بۆ پێش ئەنجامدانی راپرسی بۆ سەربەخۆیی كوردستان لە ساڵی 2017، كە بەبێ پرسی حكومەتی ناوەند ئەنجامیانداو بەغداش كۆمەڵێ ریكاری گرتە بەر لە نێویاندا دەركردنی هێزی پێشمەرگەو لادانی پارێزگار نەجمەدین كەریم.

شارەزاییان دەربارەی كاروباری عێراق دەڵێن: خێزانی بارزانی بەسەرۆكایەتی مەسعود بارزانی جەنگی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستانی عێراقیان بەرپا كرد و ویستیان ئەو دۆخەی عێراق لە ساڵی 2014 ەوە بەهۆی داعشەوە تێی كەوتبوو بقۆزنە و جەنگە روەو كەركوك بەرن؛ بەنرخترین بەش لە كۆسیستەمی ناوچە جێناكۆكەكان.

بەلای ماڵباتی بارزانیەوە؛ كە ئێستا بە پراكتیكی دەستیان بەسەر جومگەكانی دەسەڵاتدا گرتوە لە هەرێمی كوردستان، كەركوك بەلایانەوە بنەمایە بۆ دەسەلاتێكی سەركەوتوو لە هەمان كاتدا سەردەمێكی گەشاوە، بەوەی لەو شارەدا هەیە لە سەروەت و سامانەكەی. تا ئێستاش كوردەكانی عێراق دەیانەوێ كەركوك بخەنەوە سەر هەرێمەكەیان و پێوەی پابەندن لە رێگەی دەقی دەستوری ئێستای عێراقەوە.

مەسرور بارزانی جارێكی تر ئەم پرسەی جوڵاندەوە لە میانی دیدارێكیدا لەگەڵ نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق (جینین هینیس)، بەوەی دوپاتیكردەوە پێویستە رێكخراوە جیهانیەكە رۆڵی خۆی ببینێ لە چارەسەكردنی كێشە هەڵواسراوەكان، لە نێویاندا ئاسایی كردنەوەی دۆخی كەركوك.

جگە لەوەی حكومەتی هەرێم باسی لەوە كردوە، كۆبونەوەكەی بارزانی لەگەڵ هینیس دوا پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكەیان خستۆتە بەرباس، سەرەرای پرۆسەی پێكهێنانی مابینەی نوێی هەرێمی كوردستانی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر و ناوچەكانی پەیوەندیدار بە مادەی 140 ی دەستووری عێراقی.

سەرچاوە: العرب
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا