نرخی نەوت دابەزینێكی گەورە لەبازاڕەكانی جیهان تۆماردەكات

جیهان

19/07/2019‌ 625 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان دابەزینێكی گەورەی تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی ئاسایی بوونەوەی هاتووچۆ لەبەندەری مەكسیك.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی  2.9% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 61.82 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە پێشتر نرخەكەی 64.46 دۆلار بوو.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 1.77 دۆلار بەرێژەی 3.1% دابەزیوەو هەر بەرمیێكی بە 55.01 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

ماوەی رابردوو بەهۆی هەڵكردنی زریان كێشە بۆ هاتووچۆی دەریایی لەكەنداوی مەكسیك دروست بوو بوو، ئەوەش كاریگەری لەسەر بازاڕ دانابوو، نرخی نەوتی بەرزكردبووەوە.

هـ ـ ح