مەرجەكانی هەرێم بۆ رادەستكردنی داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوت

عیراق

25/07/2019‌ 12173 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەرێمی كوردستان رازی بووە بە رادەستكردنی داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوت بەلایەنی عێراقی، بەڵام هەولێر چەند مەرجێكی هەیەو بەغداش بەرمەجەكەش رازی بووە.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار، لەدوای كۆبوونەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق‌و مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، هەردوولا لەسەر رادەستكردنی داهاتی نەوت رێككەوتوون.

هەر بەپێی سەرچاوەكە، هەرێمی كوردستان بۆ رادەستكردنی داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە چەند مەرجێكی هەبووەو لایەنی عێراقیش بەمەرجەكان رازی بوون.

لەبارەی ناوەڕۆكی مەجەكان، سەرچاوەكە ئاشكرایكردووە، كە دەبێت لایەنی عێراقی هەموو مانگێك موچەی فەرمانبەران‌و پێشمەرگەی هەرێم‌و تەواوی بەشە بودجەش بنێرێت.

هەروەها بەغدا پابەند دەبێت بەناردنی پشكی هەرێمی كوردستان لەموچەو بودجە، كە لەسەرەتای ساڵ بەهۆی كێشەكانەوە فەوتاون.

پێشتر رێككەوتنی هەولێرو بەغدا لەپرۆژەیاسای بودجەی عێراقی جێگیركرابوو، چەند جارێكیش عێراق هەرێمی كوردستانی بەوە تۆمەتبار دەكرد، كە هەولێر پابەند نییە بەناوەڕۆكی رێككەوتنەكەو بەم دوایانەش هەوڵەكان چڕكراونەتەوە بۆ چارەسەری ئەو كێشانەی لەسەر رێككەوتنەكە هەیە.

هـ ـ ح