شارپرێس:
خۆر یەكەم ئەستێرەی كۆمەڵەكەمانە ، بەڵام لەگەردوونی فراواندا چەندین ئەستێرەن هەن، كە بەدەوری یەكتردا دەسووڕێنەوە ، لەم دواییە لەدەرەوەی كۆمەڵەی خۆر هەسارەیەكی نوێ دۆزراوەتەوە، كە سێ خۆری هەیە .
ئەو هەسارە نوێیەی زانا گەردوونناسەكان دۆزیویانەتەوە ناویان لێناوە "LTT 1445Ab" ، ئەویش لەڕێگای مانگی دەستكردنی "تیس"، كە سەر بە ئاژانسی گەردوونی ئەمەریكی "ناسا"یە .
جینیفەر ونترز، كە گەردوونناسێكە دەڵێت: ئەگەر سەیری ئەو هەسارەیە بكەیت دەبینی سێ خۆری هەیە ، بەڵام دوو دانەیان زۆر لە هەسارەكەوە دوورن .
هەسارەكە تەنیا بەدەوری یەكێك لە سێ خۆرەكەدا دەسووڕێتەوە ، نزیكەی ٢٢،٥ ساڵی تیشكیش لە زەوی خۆمانەوە دوورە .
بەگوێرەی داتاكانی مامگی دەستكردنی "تیس" زاناكان پێیانوایە، ئەو هەسارەیە ٨ جار لە زەوی گەورەترە ، پلەی گەرمییەكەشی دەگاتە ١٦٠ پلەی سەدی .
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی