شارپرێس:
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی جێبه‌جێکاریی جڤاکی دیموکراتی کوردی سووریا ده‌ڵێت "توركیا پێشنیازی دانوستانی سێقۆڵی له‌گه‌ڵ كورد و ئه‌مریكا ڕه‌تكرده‌وه".
ئاڵدار خه‌لیل، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی جێبه‌جێکاریی جڤاکی دیموکراتی کوردی سووریا له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "ده‌کرێت له‌نێوان ئێمه‌و تورکیا ناوچه‌یه‌ک وه‌ک ناوچه‌ی ئارام دیاری‌بکرێت و هێزه‌کانی یه‌په‌گه له ناوچه‌که بکشێنه‌وه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م ناوچه‌یه نابێت شاره‌کان له‌خۆ بگرێت و ته‌نها مه‌ودای نێوان شاره‌کان له‌خۆ ده‌گرێته‌وه و کۆنتڕۆڵی ناوچه‌که‌ش له ئه‌ستۆی هێزی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت".
ئاڵدار خه‌لیل ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه "ئێمه پێشنیاری ئاماده‌بوونی هێزی لۆکاڵیمان بۆ پشتیوانی له سنووره‌کان کردوە، له‌باره‌ی چاره‌نووسی چه‌که قورسه‌کانیش له‌ڕۆژانی داهاتوودا گفتوگۆ له‌سه‌ری ئه‌نجام ده‌درێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكاری جڤاكی دیموكراتی كوردی سوریا باسی له‌وه‌شكردوه، "تورکیا پێشنیاری دانوستانی سێقۆڵیی ئه‌مریکا- تورکیا- کوردی سوریای ڕه‌تکردۆته‌وه".
ڕ . ج