وێنە.. هەیفا وەهبی بەجلوبەرگێكی سەیرەوە لەمیسر دەردەكەوێت

هەمەڕەنگ

25/08/2019‌ 1702 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەیفا وەهبی گۆرانیبێژی ناسراوی عەرەب‌و لوبنانی، لەسەر ستەیج بەجلوبەرگێكی سەیرەوە دەركەوت.

دەركەوتنەكەی هەیفا وەهبی لەوڵاتی میسرو لەسەر ستەیجی شانۆیی شارێكی باكووری ئەو وڵاتە لەئاهەنگێكی گۆرانیوتن بوو.

هەیفا لەدوای دەركەوتنەكەی بەو جلانەوە، كە شۆرتێك‌و بەدییەكی كورت بوون، چەند وێنەیەكی لەئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی "ئینستگرام" بڵاوردووەتەوە.

دەركەوتنەكەی هەیفا كاردانەوەی زۆری دروستكردووەو بەشێك لەكاردانەوەكان رەخنەی لێدەگرن، ئەوەش بەهۆی كورتی جلوبەرگەكانی.

هـ ـ ح