هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەبارەی هێرش بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان هۆشداری دەداتە توركیا

کوردستان

25/08/2019‌ 2789 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نیكۆڵاس بۆند، فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سوریا و یاریدەردەری فەرماندەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لەكاتی بەشداریكردنی لەكۆنفرانسی ساڵانەی فەرماندەی پێكهاتەكانی  هێزەكانی سوریای دیموكرات لەشاری حەسەكە رایگەیاند، هەر هێرشێكی سەربازی بۆ سەر ناوچەكانی باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا كاریگەری لەسەر رێكەوتننەكانمان لەگەڵ توركیا دەكات .

نیكۆڵاس بۆند لەلێدوانەكەی جەختیكردەوە، هاوپەیمانییەكە لەپێناو بەدیهێنانی ئاشتی و لەناوبردنی رێكخراوی داعش بەردەوام دەبێت لەهاوكاریكردنی هێزەكانی سوریای دیموكرات .

بۆند ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كە ئەوان بۆ پاراستنی هاوپەیمانەكانمان لەدژی هەر هێرشێكی بێ هەماهەنگی میكانیزمی ئەمنی دەگرنەبەر، روونیشیكردەوە ئەمەریكا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەگەڵ توركیا لەسەر دروستكردنی ناوەندی پرۆسە هاوبەشەكان رێكدەكەون، كە ئەویش بەچەند قۆناغێك دەبێت .

ئەو بەرپرسەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ئەوەشی راگەیاند، ئەو میكانیزمە ئەمنییەی لەگەڵ توركیا لەسەری ڕێكدەكەوین  سەقامگیری ناوچەكە و پشتیوانیكردنی هاوپەیمانەكانمان لە شەڕی دژی داعش دەستەبەر دەكات .

توركیاو ئەمریكا لەسەرەتای ئەم مانگەوە لەسەر دروستكردنی ناوچەی ئارام رێككەوتوون، ئەوەش لەو ناوچانەی بەدەست شەرڤانانی سوپای سوریای دیموكراتەوە، كە ئەنقەرە بەردەم هەڕەشەی هێرشكردن بۆ ئەو ناوچانە دەدات.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی