بۆچی لەسویسرا ژووری زیندانییەكان بەرەنگی پەمەیی رەنگ دەكرێن؟

هەمەڕەنگ

29/08/2019‌ 1280 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هاوشێوەی ژمارەیەك وڵاتی ئەوروپی، هەندێك لە گرتووخانەكانی سویسرا دەستیان كردووە بە رەنگكردنی دیواری زیاندانەكان بە رەنگی پەمەیی، بەو ئامانجەی لەو رێگایەوە بتوانن سنوورێك بۆ رەفتاری دوژمنكارانەی زیندانیان دابنێن.

ئیدارەی یەكێك لەو گرتووخانانە رایگەیاندووە، رەنگی پەمەیی یەكێكە لەو رەنگانەی زۆرترین كاریگەری ئەرێنی لەسەر رەفتاری مرۆڤ هەیە. 

بەگوێرەی قسەی زانایانی دەروونناس پەمەیی پەیوەستە بە ئاسوودەیی و بەزەیی و ئارامش و مێینەییەوە.

توێژەر ئەلیسكاندەر شاوس، یەكەم كەسە قسەی لەسەر كاریگەرییە ئەرێنییەكانی رەنگی پەمەیی لەسەر دەروونی زیندانیان كردووە، ئەوەش دوای ئەوەی لەكۆتایی حەفتاكانی سەدەی رابردوو زنجیرەیەك تاقیكردنەوەی بۆ دەرخستنی كاریگەری رەنگ لەسەر رەفتاری مرۆڤ كرد.

بەگوێرەی پێگەی "ئۆدیتی سەنتراڵ"، دیاردەی بۆیەكردنی دیوار بەرەنگی پەمەیی لەم دواییە لەژمارەیەك وڵاتی ئەوروپی وەك ئەڵمانیا و هۆڵەندا بڵاوبووەتەوە.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە