شارپرێس:
لەچوارچێوەی هەڵمەتەکەی عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق
بۆ روبەڕوبونەوەی قاچاخی نەوت، لەسنوری ئیدارەی گەرمیان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای
عێراق پێکەوە رێگەی قاچاخەکانی سنورەکە دادەخەن.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لەهێزەکانی پێشمەرگە بە شارپرێسی
راگەیاند، کەمێک لەمەوبەر، هێزێکی سوپای عێراق بەچەندین ئۆتۆمبێلی سەربازی و شۆفڵەر
گەیشتنە ناوچەی دادوە و بەهاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە چواڕیانی ناوچەی
دادوەیان داخست.
ئەوەشیخستەڕوو، هێزەکانی پێشمەرگە لەهاتنی ئەو هێزەی
سوپای عێراق ئاگاداربون و پێکەوە رێگە ئەو رێگە خۆڵ و لاوەکییانەیان داخست، کە بۆ
کاری قاچاخچێتی بەکاردەهێنران.