شارپرێس:
جوڵەی بازرگانی لەنێوان هەرێمی كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگیرا.
بەگوێرەی زانیارییەكان جوڵەی بازرگانی لەدەروازەی سێماڵكا لەنێوان هەرێمی كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستان تا كاتێكی نادیار ڕاگیرا.
سەرچاوەكان دەڵێن، هاتوچۆی بازرگانی لە دەروازەكە ڕاگیراوە، بەڵام هاتوچۆی گەشتیاران بەردەوامە و ڕانەگیراوە.
ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ داخرانی دەروازەی وەلید لەنێوان هەرێمی كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستان و دەروازەی پشتە لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە لەگەڵ ئێران لەلایەن پاسەوانی سنوری عێراقەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەكان چاوەڕێدەكرێت دەروازەی شوشمێ لە سنوری پارێزگای هەڵەبجەش دابخرێت.