شارپرێس:
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەی فیرقەی 16ی سوپای عێراق جەمیل ئەلمەیاحی، ڕێنمایی داخستنی سەرجەم ڕێگاو دەروازە نافەرمییەكانی سەر سنووری نێوان پارێزگاكانی نەینەوا و هەولێری دەركرد بۆ ڕێگریكردن لە دزەكردن و قاچاخچێتی و پێشێلكارییە ئەمنییەكان.
لە بەیاننامەیەكدا فەرماندەیی فیرقەكە ئاماژەی بەوەكردووە، سەردانێكی مەیدانی بۆ سنووری نێوان پارێزگاكانی نەینەوا و هەولێر ئەنجامداوە، لەو ماوەیەدا ڕێنمایی توندی دەركردووە بۆ داخستنی سەرجەم ڕێگا و دەروازە نافەرمییەكان و توندكردنەوەی كۆنتڕۆڵ بەسەریاندا بۆ ئەوەی ڕێگری لە هەر هەوڵێك بۆ دزەكردن، قاچاخچێتی، یان پێشێلكاری ئەمنی بكات.
فەرماندەكە جەختی لە بەردەوامی بەرزترین ئاستی ئامادەیی و چڕكردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەكان و هەماهەنگی لەگەڵ یەكە مەیدانییەكان بۆ دڵنیابوون لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری كردەوە.