شارپرێس:
شارپرێس زانیاری نەبیستراو
لەبارەی داخستنی دەروازە سنورییە نافەرمییەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرادەکات؛
بەپێی زانیارییەکانیش ئەمشەو تا بەیانی سەرجەم ئەو دەروازانە دادەخرێن.
سەرچاوەیەکی باڵا بە
شارپرێسی راگەیاند، هەموو دەروازە نافەرمییەکانی هەرێم یان داخراون
یان ئەمشەو دادەخرێن، فەرمانێکی گشتگیر گەیشتوەتە دەست هێزەکانی پاسەوانی سنور
کە سەرجەم دەروازە نافەرمییەکان دابخەن، تا پێداچونەوە دەکرێت و دواتر ئەوانەی کە
بڕیاریان لەسەر دەدرێت دوبارە دەکرێنەوە.
شارپرێس زانیویەتی، حکومەتی هەرێمیش لەو هەنگاوە ئاگادارکراوەتەوەو بە
هەماهەنگی نێوان هێزە ئەمنییەکانی هەرێم کە لە دەروازەکانن، لەگەڵ پاسەوانی سنور
کارەکە دەکرێت و هێزە ئەمنییەکانی کوردستان تەواوی دەروازەکان رادەستی پاسەوانی
سنور دەکەن، هێزەکانی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی هەرێم قۆناغێک دەکشێنەوە و دێنە
دواوە.