شارپرێس:
مەسرور بارزانی رەخنەی توند لە بەرپرسانی عێراق دەگرێت و دەڵێت، بە بیانوی ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی، هەوڵی پێشێلکردنی
مافەکانی خەڵکی کوردستان و تێکدانی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەدرێت، کە قبوڵکراو
نییە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆز
و کونسوڵی گشتی و نێردە و دیپلوماتکارانی وڵاتان و نوێنەری ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان
لەهەرێمی کوردستان کۆبوەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوی فەرمی نوسینگەی سەرۆک وەزیران، مەسرور
بارزانی بە کونسڵی وڵاتانی راگەیاندوە،" بڕیاربەدەستانی بەغدا باوەڕیان بەفیدرالیزم نییە
و دەیانەوێ بە عەقلییەتێکی مەرکەزی ڕەفتار لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکەن و مافەکانی خەڵکی
کوردستان پێشێل بکەن ".
مەسرور بارزانی
وتیشی،" دەبێ دەستور وەکوو خۆی جێبەجێ بکرێت، نەک بەشێوەیەک کە ئەوەی
لە بەرژەوەندیی خۆیان بێت جێبەجێی بکەن و ماددەکانی تریش فەرامۆش بکەن وەک ماددەی
140 کە چەندین ساڵە جێبەجێ نەکراوە ".
مەسرور بارزانی رەخنە
لەبەرپرسانی عێراق دەگرێت و باس لەوەدەکات، ئەگەر بەڕاستی مەبەستییان
سەروەری یاسایە، عێراق پرە لە گەندەڵی و دزی و چەکی بێ مۆڵەت، با ئەوانە بنبڕ بکەن.