شارپرێس:
دوای داخستنی دەروازەی سنوری پشتە، فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنوری عێراق، داخستنی دەروازەی سنوری (وەلید)ی نێوان هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستانی راگەیاند.
فەریق محەمەد عەبدولوەهاب سەعیدی، فەرماندەی هێزەکانی سنور بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی راگەیاندوە،" هەردوو دروازەی سنوری (وەلید)ی نێوان عێراق و سوریا لە باکوری ناحیەی رەبیعە و (پشتە)ی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لەناحیەی بەمۆ داخران ".
ئەوەشیخستەڕوو، هەردوو دەروازە سنورییەکە پێشتر لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بەڕێوەدەبران .