شارپرێس:
وەزارەتی دارایی عێراق
رایگەیاند، کۆتاییان بە ئامادەکردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2027 هێناوە، دەشڵێت، داهاتی نانەوتی بەڕێژەی 18% زیادیکردوە.
وەزارەتی دارایی عێراق
لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" نوسینەوەی بڕگەکانی پرۆژەیاسای بودجەی 2027 لەکاتێکی ئاساییدا نەبوو، بەڵکو لەسەروبەندی
جەنگ و داخستنی گەروی هورمز و کەمبونی داهاتی نەوتی بوە ".
ئەوەشیخستەڕوو،"
لەو پرۆژە یاسایەدا زیاتر لە 500 هەزار فەرمانبەری گرێبەست و کرێی رۆژانە دەکرێن بە هەمیشەیی، لەگەڵ
ئەوەشدا 120 پلەی وەزیفی لەخۆدەگرێت ".
بەپێی راگەیەنراوەکە،
بڕی پێنج ترلیۆن دینار بۆ پارێزگاکان تەرخانکراوە، هەروەها یەک ترلیۆن دیناریش بۆ
سندوقی نەوەکان دیاریکراوە.