شارپرێس:
هێزێکی پاسەوانی سنوری سەر بە حکومەتی عێراق کە
سەرجەمیان کوردن، گەیشتنە مەرزی پشتە لەناحیەی بەمۆی سەر بە ئیدارەی گەرمیان،
بڕیارە لەمشەوەوە مەرزەکە بەشێوەیەکی کاتی دابخرێت و تاکو هاتنی شاندێکی عێراق و
دیاریکردنی چارەنوسی مەرزەکە بە داخراوی دەمێنێتەوە.
سەرچاوەیەک بە شارپرێسی وت، هێزەکەی حکومەتی عێراق پێشتریش
هەر لەو سنورە بون و سەر بە هێزی پاسەوانی سنورن، بڕیارە رۆژی دوشەممەی داهاتوو
شاندێکی عێراق بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵێک گۆڕانکاری و دانانی میکانیزمی نوێ بۆ
بەڕێوەبەردن بێنە مەرزەکە، تا ئەوکاتیش مەرزەکە بە داخراوی دەمێنێتەوە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی، تاکو ئەمشەو رێگە بەو بارهەڵگرانە
دەدرێت بپەڕێنەوە ئەودیوی ئێران و دواتر مەرزەکە دادەخرێت.
بەپێی زانیارییەکان، دوای دانانی میکانیزمی بەڕێوەبردن، مەرزەکە
جارێکی تر دەکرێتەوە و پاسەوانی سنووریش چاودێری و کۆنترۆڵی دەکات.