شارپرێس:
عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەپەیامێکی نوێ‌دا جەخت لەبەردەوامبونی هەنگاوەکانی حکومەتەکەی دەکاتەوەو ڕایدەگەیەنێت، "بەهیچ شێوەیەک پاشەکشە ناکەین لەبەرەنگاربونەوەی گەندەڵی، کۆکردنەوەی چەک تەنها لەدەستی دەوڵەتداو گرتنەبەری ڕێکاری توند بۆ ڕێگری‌کردن لەبەقاچاخبردنی نەوت لەسەرتاسەری عێراقدا".
لەپەیامەکەیدا کە كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاویكردوه‌ته‌وه، زه‌یدیى چوار بنەمای سەرەکی وەک هێڵی کارکردنی حکومەتەکەی دیاریکردوەو نوسیویه‌تى، "هیچ پاشەکشەیەک لەڕێڕەوی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی لەدامەزراوەکانی دەوڵەتدا ناکرێت‌و جه‌ختیشده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر، نەهێشتنی هیچ جۆرە چەکێک لەدەرەوەی چوارچێوەی دەستورو یاسادا".
زه‌یدیى ئه‌وه‌شى وتوه، "هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامده‌بێت بۆ گرتنەبەری ڕێکاری توند‌و یەکلاکەرەوە بۆ ڕێگری‌کردن لەدزینی نەوت‌و بەقاچاخبردنی لەسەرتاسەری عێراقدا بەبێ جیاوازیی، جه‌ختیشده‌كه‌ینه‌وه كه پابه‌ندین وه‌كو حکومەت بەپاراستنی مافە دەستورییەکانی سەرجەم هاوڵاتیانی عێراق".
ئەم پەیامەی عەلی زەیدیی لەکاتێکدایە ئه‌مڕۆ له‌هه‌ولێر خۆپیشاندانى فراوان‌و جه‌ماوه‌رى دژى بڕیاره‌كانى زه‌یدیى به‌ڕێوه‌چوو، هاوكات لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوشدا حکومەتی عێراق هەڵمەتێکی فراوانی لەدۆسیەی قاچاخچێتیی نەوت، دەروازە سنورییەکان‌و پرسی گروپە چەکدارەکان دەستپێکردوە، هاوکات ئامادەکاریش دەکرێت بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوەیەکی گرنگ لەبەغدا بەبەشداریی لایەنە کوردییەکان بۆ تاووتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێرو بەغدا.
