شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکانی بۆ مانگی تشرینی دوەم (11) دیاریکردو ڕایگەیاند، بەگوێرەی نرخی سوتەمەنی لەبازاڕەکاندا، نرخی یەک کاتژمێر کارەبای موەلیدە بۆ یەک ئەمپێر بە (82) دینار دیاریکراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی وردەکاریی نرخ‌و چۆنیەتیی هەژمارکردنی پسوڵەی کارەبای موەلیدەی بۆ هاوڵاتیانی ناوشار، دەرەوەی شار‌و سیتییەکان بەمشێوەیە ئاشکراکرد:
گەڕەکەکان‌و قەزاو ناحیەکان (دەرەوەی پڕۆژەی ڕوناکی) نرخی یەک کاتژمێر کارەبا بۆ یەک ئەمپێر (82 دینار)ە، ئەمەش ناوشاری سلێمانی‌و سەرجەم ئەو قەزاو ناحیانە دەگرێتەوە کە هێشتا لەچوارچێوەی پرۆژەی (ڕوناکی)دا کارەباکەیان نەبوەتە 24 کاتژمێریی‌و موەلیدەکانیان کاردەکەن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌باره‌ى دیاریكردنى بڕى پاره‌كه بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێك به‌گشتیى ئاخۆ چۆن ده‌بێت، وتى، "به‌وپێیه‌ى هێشتا نه‌گه‌یشتوینه‌ته كۆتایی مانگ، بۆیه تاوه‌كو كۆتایی مانگ بڕى پاره‌كه به‌گشتیى بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێك دیاریناكرێت، ئه‌وكات له‌كۆتایى مانگدا كۆى گشتیى كاتژمێره‌كان كۆده‌كرێنه‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و 82 دیناره‌دا لێكده‌درێت‌و بڕى پاره‌كه ده‌رده‌چێت".
نرخی کۆتایی یەک ئەمپێر تاوه‌كو ڕۆژى 26ی 11ی 2026 بەگوێرەی کاتژمێرەکانی کارکردنی موەلیدەکان دەبێت؛ بۆیە ڕەنگە نرخەکە لەگەڕەکێکەوە بۆ گەڕەکێکی دیکە جیاوازبێت‌و لەلایەن بەشی موەلیده‌كانه‌وه پسوڵەی بۆ دەردەچێت‌و قائیمقامیەتی ناوەندیی سلێمانی سەرپەرشتیدەکات، هه‌روه‌ها بەرنامەی کارپێکردنی موەلیدەکانیش وەک ئێستا دەمێنێتەوەو هیچ گۆڕانکارییەکی تێدانەکراوە.
نرخی کارەبای موەلیدەی سیتییەکان (یەکەکانی نیشتەجێبون) بۆ ئەو سیتییانەی کارەبای نیشتمانی‌یان هەیە، نرخی یەک کیلۆوات/کاتژمێر کارەبای موەلیدە بۆ مانگی (11) بریتییە لە(547 دینار)، بۆ ئەو سیتییانەشی کارەبای نیشتمانی‌یان نییەو تاکە سەرچاوەی کارەبایان موەلیدەیە، نرخی یەک کیلۆوات بە (530 دینار) دیاریکراوە.
