دوای بڕیارەکانی زەیدیی؛ کوردێک کرایە فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک

کوردستان

32 خولەک پێش ئێستا‌ 335 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوای دورخستنەوەی فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی پارێزگاکە، ئەفسەرێکی باڵای کورد لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە کرایە فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک.


ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردەوە،" بەفەرمانێکی وەزاری، عەمید عیماد ئەڵماس حەمید تاڵەبانی وەک فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک دیاریکراوە، ئەوەش لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری پارێزگاکە ".

ئەم بڕیارە لەکاتێکدایە، رۆژی سێشەممەی رابردوو عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەهۆی قاچاخچێتی نەوتەوە کۆمەڵێک بەرپرسی باڵای دورخستەوە، لەوانەش: سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکان، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک، فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک، ئامر لیوای پۆلیسی وزە و یاریدەدەرەکەی، بەڕێوەبەری هەواڵگری لیوای یەکی پۆلیسی وزە، بەڕێوەبەری یەکەی بازگەکان، بەڕێوەبەەری گشتی کۆمپانیای نەوتی باکور و یاریدەدەرەکەی، بەڕێوەبەری بەشی پشکنینی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لەکەرکوک و چەند بەرپرسێکی دیکەی شارەکە.