شارپرێس:
عەلی زەیدیی بە فراکسیۆنەکانی هەڵوێست، کۆمەڵ و یەکگرتوی
لە پەرلەمانی عێراقی رایگەیاند، سوپای عێراق دەچنە سنورە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی
کوردستانەوە و ناچنە ناو شارەکان، دەشڵێت،" لەتایبەتمەندی هەرێمی کوردستان
تێدەگەم ".
عەلی زەیدیی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازیکردن لە هەریەک
لە رێبوار کەریم سەرۆکی فراکسیۆنی هەڵوێست، موسەنا ئەمین سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوی
ئیسلامی، ئەحمەد حاجی رەشید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری کوردستان لەپەرلەمانی
عێراق.
بەپێی راگەیەنراوی نوسینگەی سەرۆک وەزیران، عەلی زەیدیی
ئاماژەی بەوەکردوە،" کۆمەڵێک کەس دەیانەوێت گەلی کورد تێوەبکلێنن بە قەیرانی قاچاخی نەوت بۆ ئەوەی پارێزگاری لە دەسەڵات و پارە و بەرژەوەندییەکانی خۆیان بکەن
و خۆیان لە یاسا بدزنەوە ".
زەیدیی وتیشی،" داهاتی هەرێم دەچێتە گیرفانی کۆمەڵێک
کەس و بەسەر گەلی عێراق دابەش ناکرێت، هەروەها دەیانەوێت کەلێن لەسەر سنوری
وڵاتەکەمان بمێنێتەوە ".
سەرۆک وەزیرانی عێراق راشیگەیاندوە،" سوپای عێراق کە
سەرجەم پێکهاتەکان لەخۆدەگرێت، دەچێتە سەر سنور و ناچنە ناو شارەکانەوە، حکومەتی
عێراقیش لە تایبەتمەندی هەرێمی کوردستان تێدەگات کە بە خەبات و تێکۆشانی گەلی کورد
دروستبوە ".
